عێراق دەیەوێت سوود لە “خۆر و هەوا” ببینێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا

وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاندووە، كۆمەڵێك ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر بۆ باشكردنی كارەبا و پشت بە هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی وزە دەبەستن.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، “حكومەت و وەزارەتی كارەبا جدین لەبارەی گرتنەبەر ڕێوشوێنەكان بۆ بۆ زیادكردنی كارەبا، حكومەت جەختی كردووەتەوە لەسەر دابینكردنی گازی سروشتی و گەرەنتی سوتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا”.

وتەبێژەكەی كارەبای عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئیرادەیەك هەیە بۆ ئەوەی سەرچاوەكانی وزە هەمەچەشن بكرێن، هەروەها پشت بە وزەی جێگرەوە ببەسترێت وەك وزەی خۆر و خوڵانەوەی زبڵ و بەرهەمهێنانی وزە لەڕێی هەواوە”.

ئەحمەد موسا ئاماژەی بەوەشكردووە، “وەزارەتی كارەبا پرۆژەی ڕاكێشانی كارەبای لە وڵاتانی دراوسێوە جێبەجێكردووە، لەگەڵ وڵاتانی كەنداو و ئوردن و توركیا بۆ ماوەیەكی كاتی و بڕێكی دیاریكراو ڕێككەوتن كراوە، هەروەها لایەنی ئەمریكیش ڕازیكراوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی 90 ڕۆژی دیكە لە عێراق خۆشبێت بۆ ڕاكێشانی گازی سروشتی لە ئێرانەوە”.

هەرچەندە حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق پلانی چاككردنی كەرتی كارەبایان خستوەتەڕوو، بەڵام تا ئێستا كێشەی كارەبا لەو وڵاتە بەردەوامە و بێ چارەسەر ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

سوریا.. ئیسرائیل مۆڵگەی گروپەكانی نزیك لە ئێران و حزبوڵا بۆردومان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share