بانکی ناوەندیی عێراق کاتی کردنەوەی داواکاری بۆ قەرزی خانووبەرە رادەگەیەنێت

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، وادەی کردنەوەی داواکاری بۆ قەرزی خانووبەرە نزیک بووەتەوە و زۆرترین بڕی سنووردا کە دەدرێت بە هاوڵاتییان دەگاتە 150 ملیۆن دینار.

عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، “خواستێکی کەم بۆ قەرز لە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازیی و گەشتیاریی و کەرتەکانی دیکەدا هەیە، بەڵام خواستێکی زۆر لەسەر قەرزی کەرتی نیشتەجێبوون و خانووبەرە هەیە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئێستا لە پرۆسەی رێکخستن و پێداچوونەوەداین بە قەرزەکانی پێشووتردا و دوای تەواوبوونی ئەو کارە، لە ماوەیەکی نزیکدا لینکێک بۆ داواکردنی قەرزی خانووبەرە بۆ هاوڵاتییان بەردەست دەبێت و زۆرترین بڕی قەرزیش دەگاتە 150 ملیۆن دینار”.

دەشڵێت، “زۆرێک لە هاوڵاتیان لەو دەستپێشخەرییە سوودمەند دەبن و خواست لەسەر ئەم جۆرە قەرزەش بەردەوامە لە زیادبووندایە”.

بابەتی پێشتر

ئاژانسی بلومبێرگ: نرخی کاکاو لە نرخی مس گرانتر بووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەهۆی راگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێمەوە مووچە دواکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكەی سەدر هیچ ئەنجامێكی نابێت.. سوننەكان بەرەیەكيان دژی حەلبووسی پێكهێنا

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییە نوێیەكەی موقتەدا سەدر دەریدەخات تائێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ…
Total
0
Share