هەشت سوودی زێڕینی خواردنی خورما لە کاتی پارشێو و بەربانگدا

بەپێی توێژینەوەیەک خواردنی خورما و ئاو لە کاتی پارشێو و بەربانگدا زۆر بەسوودە بەشێوەیەک کە دەبێتە هۆی قەرەبووکردنەوەی لەدەستدانی شلەمەنیەکان و بەدەستهێنانی ڤیتامینە خۆراکیەکان کە گرنگن بۆ لەش، وەک ڤیتامین  C و D.

لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن دی ئێن ئەی ئیندیا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، “خورما دژە ئۆکسێنەرە جۆراوجۆرەکانی تێدایە، وەکو فلاڤۆنۆید و کارۆتینۆید و ترشی فینۆلیک، کە یارمەتی پاراستنی خانەکان دەدەن، لەلایەکی دیکەوە کاریگەرییان لەسەر پاراستنی دەمارەکان هەیە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەمار کەم دەکاتەوە”.

ئەو توێژینەوەیە دەڵێت، “خورما دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک ڤیتامین و کانزا و ریشاڵ، وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین B6 و ئاسن، هەروەها لەبەر ئەوەی شەکری سروشتییان تێدایە، خورما وزەیەکی خێرا دەدات بە لەش”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، “یارمەتی تەندروستیی کۆئەندامی هەرس دەدات و رێژەی بەرزی ریشاڵی ناو خورما پاڵپشتی تەندروستیی هەرس دەکات لە رێگای یارمەتیدانی ریخۆڵەوە، هاوکات خورما یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە بەهۆی رێژەی پۆتاسیۆم کە پاڵپشتی کارکردنی دڵ دەکات”.

سەبارەت بە چەند سوودێکی دیکە ئەو توێژینەوە دەڵێت، “خورما سەرچاوەیەکی باشی کانزاکانی وەک کالیسیۆم و فسفۆڕ و مەگنیسیۆمە، کە بۆ پاراستنی ئێسکەکان پێویستن، هەروەها دەکرێت وەک جێگرەوەی شیرینی دەستکرد سەیری خورما بکرێت و یارمەتی کەمکردنەوەی ئارەزووی شیرینیی خواردن دەدات”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە کاریگەرییەکانی گەرمبوونی کەشوهەوا لەسەر نرخی خۆراک

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی کەشناسییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share