بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پێشبینی بارینی تەرزە-ش دەکرێت

پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان، بارانبارینی بەخوڕ و تەرزەن، شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، “ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، بەڵام پلەی گەرمی گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا نایەت.”

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی شەمە لەئەنجامی دۆخی ناجێگیری بەرگەھەوا، تاوەبارانی بەخوڕ لەکات و شوێنی جیاجیادا دەبێت و ئەگەری بارینی تەرزە لەھەندێک شوێندا بەتایبەت لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا دەبێت.

شاڵاو هیدایەت کە شارەزایەکی دیکەی کەشناسییە دەڵێت، “لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینییەوە کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر هەموو ناوچەکان دەردەکەوێت و درێژدەبێتەوە و شەممەش بەردەوام دەبێت و لە یەکشەممەوە کاریگەری حاڵەتێکی دیکەی سەرتاسەری باران دەبێت و تا رۆژی چوارشەممە کاریگەرییەکەی بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی: سەرجەم ڕێگە سەرەکییەکانی دەرەوەی سلێمانی دەکرێنە دووساید

نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ڕێگە سەرەكییەكانی دەرەوەی سلێمانی دەكرێنە دووساید. نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share