بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر لە ئیندۆنیزیا روویدا

ئاژانسی جیۆفیزیکی ئیندۆنیزی بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری رێختەر ئەمڕۆ هەینی لە کەناراوەکانی دوورگەی جاڤای ئەندەنوسیا روویدا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری 132 کیلۆمەتر لە باکووری گوندی توبان لە پارێزگای جاوای رۆژهەڵات بووە.

روودانی تسۆنامی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بە دوورزانراوە لەلایەن ئاژانسەکەوە و باس لەوەشکراوە، هیچ راپۆرتێکی زیان پێشکەشنەکراوە، بەڵام لە ناوچەکانی جاوای رۆژهەڵات بە توندی هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە و لە چەند ناوچەیەکی دیکەی وڵاتیش هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە

بابەتی پێشتر

سەرەڕای ئەوەی وەرزی قەدەغەی راوەماسییە، پۆلیسی دارستن دەستی بەسەر 9 تۆڕی راوی ماسیدا گرت

بابەتی دواتر

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پێشبینی بارینی تەرزە-ش دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share