لە دەربەندیخان دوو کەس لە کاتی دزینی پارچەی ئۆتۆمبێلدا دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە لە نزیک تونێلی دەربەندیخان سەرقاڵی دزینی پارچەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەكاتی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەنزیک تونێلی دەربەندیخان سەرقاڵی لێكردنەوە و دزینی پارچەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگربوون.

ئاشکراشیکرد، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووە.

 

باسیلەوەشکرد، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ح، أ، ر ) و (ب، ش، م) بە بڕیاری دادوەر و راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرەكەی چیای گۆیژە كۆنترۆڵكرا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی چیای گۆیژە كۆنترۆڵكرا. ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share