عەبدولرەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کشانەوەی خۆی لە دادگاکە راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، “نەیتوانیووە پارێزەری مافەکانی هەرێمی کوردستان بێت.”
دادوەرەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک لە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە چوارچێوەیی بڕیاری دادگا دەرچوون و ویست هەیە بۆ گەڕاندنەوەی مەرکەزییەت و ناوەندگەرایی بۆ عێراق.
عەبدولرەحمان زێباری، لە پشکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بوو لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق و یەکێک بوو لە 9 ئەندامەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق.