هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رێگری لە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەکەن

بڕیاربوو ئەمڕۆ چەند کەسایەتییەک لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی شارەکە رێگرییان لێکردن.
پەیامنێریی تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر 10 لە بەردەم پارکی شانەدەری شاری هەولێر، بە بەشداریی نزیکەی 25 کەسایەتیی هەولێر و دەورووبەری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامبدرێت، بەڵام رێگرییان لێکرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسایەتییانە دەیانویست لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا هانی هاوڵاتییان بدەن کە بچن کارتی بایۆمەتریی دەنگدان وەربگرنەوە، بەڵام لەلایەنه هێزێکی زۆریی ئەمنییەوە کە لەبەردەم پارکی شانەدەر جێگیرکرابوون رێگرییان لێکرا.
بابەتی پێشتر

لە دوو مانگی رابردوودا ئاستی هەناردەی چین بە رێژەی 7.1٪ زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی پێشوو

بابەتی دواتر

لە سێ رووداوی هاتوچۆی سنووری دهۆکدا 10 کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا كازمی گەیشتە هەولێر

فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكانی عێراق لەسەر هێرشەكەی هەولێر گەیشتە هەولێر. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share