چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی ئاشکرابوو

وەزیری ناوخۆی هەرێم گیانلەدەستدانی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی پشتڕاستکردەوە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی پێشڕەو دزەیی، بازرگانی کورد کە لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆسەر ماڵەکەی گیانیلەدەستدا، گیانلەدەستدانی میشێلی پشتڕاستکردەوە کە لەو ماڵەدا کارگوزار بوو چارەنووسی نادیاربوو.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، سەرەخۆشی لە خانەوادەی پێشڕەو دزەیی و هاوڕێکەیی و خانەوادەی کارگوزارەکەشی کرد و بەوجۆرە گیانلەدەستدانی پشتڕاستکردەوە.

شەوی 15ی کانوونی دووەمی 2024، هێرشی مووشەکی کرایە سەر ماڵی بازرگانی کورد پێشڕەو دزەیی بەو هۆیەوە ئەو بازرگانەو کچەکەی و بازرگانێکی هاوڕێی پێشڕەو دزەیی گیانیان لەدەستدا و چارەنووسی کارگوزاری ئەو ماڵەش بە نادیاری مابووەوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەکێتی: پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سوودی زۆری بۆ هەرێم دەبێت

بابەتی دواتر

زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی ناوچەیەک لە بەریتانیا ماڵەکانیان چۆڵکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری کۆتاییدێت

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وادەی کۆتاییهاتن بە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران و وەرگرتنەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری نەخوێندراوەی راگەیاند. کۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share