وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: فڕۆکەخانەی بەغداد نۆژەندەکرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە پڕۆژەیەک بۆ پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد جێبەجێ دەکرێت.

رەزاق موحەیباس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی (IFC) سەبارەت بە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد واژۆدەکەین”.

جەختیلەوە کردەوە، “دەمانەوێت کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی بەشداربێت لە ستراتیژیی ئامادەکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بەشێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستییە جیهانییەکاندا بگونجێت”.

دەشڵێت، “ئامانجی ئەم رێککەوتنە بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی فڕۆکەخانەکە و هۆکارەکانی سەلامەتییە، هەروەها هەوڵێك هەیە بۆ پەرەپێدانی سەرجەم فڕۆکەخانەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانیان لە وڵاتدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج رەحیم: شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر شەشی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە…
زیاتر ببینە

كورد بە یەك هاوپەیمانێتی و پێكهاتەكانی دیكەش بە 38 هاوپەیمانێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە

وادەی بەستنی هاوپەیمانێتی لایەنەكان كۆتاییهات و یەكێتی و گۆڕانیش داواجار وەكو تاكە هاوپەیمانێتی لایەنە كوردییەكان دەچنە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی…
Total
0
Share