ناوەندی نیشتیمانی بومەلەرزەزانی مەکسیک بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر لە نزیک شاری ئاکابولکو روویداوە، کە دەکەوێتە سەری دەریای هێمن و ناوچەیەکی گەشتیاریی بەناوبانگە.
مارتی پاترێز، سەرۆکی شارەوانیی مەکسیکۆ سیتی پایتەخت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، هۆشداریی بوومەلەرزەکە وای لە دانیشتوانی شارەکە کردووە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.