بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی لافاوەوە ئاگاداریی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە بۆ کاتی پێشبینیکراوی لافاو کە پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆ و سبەینێدا بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دروست ببێت.

بەرگریی شارستانی هەولێر لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، چاودێری دەورووبەرەکەیان بکەن و لە ئەگەری دروستبوونی لافاوێکی خێرا دەستبەجێ سەربکەون بۆ شوێنی سەلامەت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لافاوی خێرا گەشەدەکات و چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە نزمەکان دەربچن تا توشی لافاو نەبەن و ئەگەر شۆفێری دەکەیت بە رێگا لافاواوییەکاندا ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕە و لە دۆخی لەناکاودا خۆت ئامادەبکە بۆ چۆڵکردن.

دەشڵێت، “باشترین هاوکاری هاوڵاتییان زوو پەیوەندیکردنە بە ژووری کۆنترۆڵەکانمانەوە بە ژمارە (115_125) تاکو بە زووترین کات بتوانین  تیمەکانی فریادرەسی بەرگری شارستانی پێیان بگەیەنین.

تەواوی خاڵەکانی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ هاوڵاتییان:

١- چاودێری دەوروبەرەکەتان بکەن کە چی ڕوودەدات.

٢- چاودێری ڕادیۆی کەشوهەوای  تەلەفزیۆن و ڕادیۆ ناوخۆییەکان بكەن یان سۆشیال میدیا بۆ پرسی تایبەت بەهەواڵ.

٣-ئەگەر هۆشداری لافاوێکی خێرا بۆ ناوچەکەت درا،

دەستبەجێ سەرکەون بۆ شوێنی سەلامەت بەرز.

٤-لافاوی خێرا گەشە دەکات چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرز دەبێتەوە.

٥-لە ناوچە نزمەکان دەربچن کە تووشی لافاو دەبن.

٦_ئەگەر شۆفێری دەکەیت بە ڕێگا لافاواوییەکاندا ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕە.

٧_کۆکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکان پێش کارەسات.

٨_ئاوی خواردنەوە پڕ بکەرەوە.

٩_ئەو خواردنانەی کە پێویستیان بەگەرمکردنەوە و چێشت لێنان نییە دابینیان بکەن.

١٠_پارەی نەختی.

١١_دەرمان و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی.

١٢_جل و بەرگ پۆشاکی پێویست.

١٣_چرای دەستی.

١٤_بەڵگەنامە گرنگەکان

١٥_ئامادە بە بۆ چۆڵکردن.

١٦_ئەو شوێنانە دیاری بکە کە دەبێ بچیت.

١٧- ڕێگاکانی گەشتە بەدیلەکان دیاری بکە کە تووشی لافاو نابن.

١٨_پلان دابنێ چی لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانت بکەیت.

١٩_تانکی غازی و بنزینی ئۆتۆمبێلەکەت پڕ بکەرەوە.

٢٠_لەگەڵ خێزانەکەت باسی پلانەکانی لافاو بکە.

٢١_بڕیار بدە لە کوێ کۆدەبنەوە ئەگەر جیابوونەوە.

٢٢_کەسێکی پەیوەندیدار دیاری بکە کە ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەت جیابوونەوە، دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت.

٢٣_دڵنیابە لە هەموو ئەندامێکی خێزانەکەت زانیاری و پەیوەندییەکانی هەیە.

٢٤_موڵک و ماڵی خۆت بپارێزە.

٢٥_گواستنەوەی کەلوپەلی بەنرخ و مۆبیلیات بۆ ئاستێکی بەرزتر.

٢٦_ماددە مەترسیدارەکان (وەک بۆیاخ، ڕۆن، قڕکەر و پێداویستی پاککردنەوە)دوور بخەرەوە.یان بیان گوازەرەوە بۆ شوێنی بەرزتر.

٢٧_ئامێرە کارەباییەکان داببڕە.

٢٨_ئەگەر تەڕ بوویت یان لەناو ئاودا وەستاویت دەست لە هیچ کەرەسەیەکی بارگاوی و کارەبای  مەدە.

٢٩_کەلوپەلی دەرەوە بهێنە ناو ماڵەوە یان بە باشی بیان بەستە،ئەمەش مۆبیلیات و سەبەتەی زبڵ و شتە جوڵاوەکانی تر دەگرێتەوە.

٣٠_دەرچەی هەوا گۆڕکێ بۆ ژێرزەمینەکان دابخە بۆ ڕێگریکردن لە لافاو.

٣١_مەگەر ناچار بیت ئەگەر نا شۆفێری مەکە.

٣٢_ئەگەر پێویست بوو شۆفێری بکەیت ، بە وریاییەوە گەشت بکە.

٣٣_دڵنیابە ئۆتۆمبێلەکەت سووتەمەنی پێویستی هەیە.

٣٤_ڕێگا پێشنیار کراوەکان بەپێی ڕێنمایی هاتووچۆیی  پەیڕەو بکە.

٣٥_دوور بکەوەرەوە ناوچە کارەساتبارەکان . ڕەنگە بوونی تۆ ڕێگری بکات لەڕزگارکردن یان ئۆپەراسیۆنە فریاگوزاریەکانی تر و بتخاتە مەترسی زیاترەوە.

٣٦_چاودێری ڕێگاکانی شۆردراو و زەوی و دارە کەوتووەکان یان هێڵەکانی کارەبا بکەن.

٣٧_ لە شەودا وریابن کاتێک ناسینەوەی مەترسییەکانی لافاو قورسترە.

٣٨_ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە وەستا، وازی لێبهێنە ژیانی خۆت گرنگتر بەرچاوبگرە.

٣٩_ئەگەر ئاو لە دەوری ئۆتۆمبێلەکەت بەرز بووە ، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە بەجێبهێڵە ، بە خێرایی سەرکەوتن بۆ سەر زەوییە بەرزەکان بڕۆن .

٤٠_ هەرگیز بە ڕێگا لافاواوییەکاندا لێ مەخوڕن ،بوەستە،بگەڕێوە،تادووچاری خنکان نەبیتەوە.

٤١_لەوانەیە جێگاو ڕێگاکە شۆردرابێتەوە.

تەنها لە چەند ئینجێک ئاودا دەتوانیت کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەت لەدەست بدەیت.

٤٢_لەوانەیە ئۆتۆمبێلەکەت سەرئاوبکەوێت بۆیە ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن بەهۆی کەمتر لە ٢ پێ ئاوەوە سەرئاو بکەون.

٤٣_بە ئۆتۆمبێل بە دەوری بەربەستێکاندا مەڕۆن، سوڕانەوە و بە ڕێگایەکی تردا سەلامەترە.

٤٤_دوور بکەوەرەوە لەو شوێنانەی کە پێشتر لافاویان لێ هاتووە و هەوڵ مەدەن ئەو شوێنانە پێیاندا تێ پەرن.

٤٥_دوور بکەوە لە هێڵەکانی کارەبا و وایەری کارەبا و کێبڵە بارگاویەکان.

٤٦_دەستبەجێ شوێنەکەچۆڵ بکە، ئەگەر پێت وایە مەترسیت لەسەرە یان ئامۆژگاریت کرایت بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەیت.

٤٧_خێرا مامەڵە بکە وخۆت ڕزگار بکە نەک کەلوپەلەکانت.

٤٨_پێش ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوەوە هەراسان بیت،خۆت زووتر بچۆ بۆ شوێنێکی سەلامەت.

٤٩_پێویستە خێزانەکان تەنها یەک ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لەیەکتر جیا نەبنەوە و قەرەباڵغی کەم بکەنەوە.

٥٠_پێش ڕۆیشتن خزمەتگوزاری ئاو و غاز و کارەبا بکوژێنەرەوە بۆ دڵنیایی زیاتری ماڵەکانتان.

٥١_ماڵەکەت پارێزراو بکە هەموو دەرگا و پەنجەرەکان قوفڵ بکە.

٥٢_ئەگەر ئاراستەی شوێنێکی دیاریکراو کرای بڕۆ بۆ ئەوێ.

٥٣_هەرگیز هەوڵ مەدە بەناو ئاوی ڕژاودا بڕۆن یان مەلە بکەن لەبەر ئەوە مەترسی زۆری تیادایە.

٥٤_ئەگەر ئاوی ڕژاو لە سەرووی پاژنەی پێیەکانتەوەیە بوەستە و بە ڕێگایەکی تردا بڕۆن.

٥٥- ئەگەر بە خێرایی بجوڵێت، ئاو بە قووڵی ٦ ئینج دەتوانێت لە پێکانت بتخاتە خوارەوە.

٥٦_ئاگاداربە خەڵک بە ئاوی لافاودا دەڕۆن  و دەخنکێن

٥٧_هەرگیز ڕێگە مەدە منداڵان یاری بە دەوری ئاوی بەرز، ئاوەڕۆی مەنهۆڵەکان و ڕووبارەکاندا بکەن و لێیان نزیک نەبنەوە.

٥٨_ئەگەر کەسێک کەوتە ناو ئاوی لافاوەوە یان گیری خوارد پەیوەندی بگرن بە بەرگری شارستانیەوە.

٥٩_بۆ گیرخواردوەن و ڕزگارکردنیان کەرەسەی گونجاو بەکاربێنن ئەگەر دەتوانیت شتێک فڕێ بدەیت بۆقوربانییەکە کە یارمەتی بدات لە دەست پێ گەیشتن و سەلامەتی ، وەک تایەی یەدەگ،  یان پەتێکی بەهێز.یان٥ راهێڵەیەکی داری پتەو.

٦٠_بەخێرایی پەیوەندی بکەن بە (115-125) وە پەیوەندی بکەن بۆ یارمەتی و هاوکاریتان و زانیاری شوێنی دروست بدەن.

٦١_چاوەڕێ بکەن تا سەلامەت دەبن بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانتان.

٦٢_مەگەڕێنەوە بۆ ناوچە لافاواویەکان تاوەکو میری و بەرگری شارستانی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەلاتە ئەوشوێنانە.

٦٣_ئەگەر بینایەک لافاوی بەرکەوتبوو  پێش چوونە ژوورەوە پشکنین بکەن بۆ سەلامەتی خۆتان و مال و منالەکانتان.

٦٤_ئەگەر بینایەک هێشتا بەرکەوتەی لافاوی بوو یان بە ئاوی لافاو دەورە دراوبوو هەرگیز مەچۆ ناو بیناکەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق و سعودیە هەماهەنگیی دوولایەنە بۆ پاراستنی سەقامگیری بازاڕی نەوت بە گرنگ دەزانن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share