سودانی لە جێگەی بەشداریکردن لە لوتکەی حکومەتەکانی جیهان ئەمڕۆ چی کرد؟

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ دەوریەییەکی ئاسمانی مەیدانی ئەنجامدا، بەسەر هێڵی ستراتیژی (وادی الثرثار) لە بیابانی سەلاحەدینەوە بەرەو رۆژئاوای نەینەوا درێژدەبێتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانیی عێراق کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیشە، دەورییەکەی سەربازی بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی هێڵی ئیستراتیژی (وادي الثرثار) ئەنجامدا.

هەر لەماوەی دەورییەکەشدا، سەردانی بنکەی فەوجی یەک و لیوای 91ی فیرقەی 21ی سوپای عێراق و چەند بنکەیەکی میلیشیاکانی کردووە لە باشوری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیار وابوو ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دوبەی ئیماڕات بێت و بەشداری لوتکەی حکومەتەکان بکات، بەڵام لەناکاو سودانی سەردانەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و داوای لێبوردنی لە سەرۆکی وڵاتەکە کردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.

هاوکات، بە گوێرەی زانیارییەکان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش میوانداری لوتکەکە کرابوو بەڵام رایگەیاندبوو کە ناتوانێت بەشداری تێدا بکات.

بابەتی پێشتر

عومرەکارێکی کورد گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق چەکی سووکی هاوڵاتییان تۆماردەکات و چەکی مامناوەند و قورس دەکڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە

دەرچووانی كۆلێج و بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی كوردستان كە دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن،…
Total
0
Share