زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو 618 ملیار دینارەی مانگانە بۆ مووچە دەنێرێت رەنگە هەموو مانگێك هاوشێوەی ئەم مانگە دوابكەوێت و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو تەمویلەی ئێستا بەغداد دەیكات كە 618 ملیارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەنگە هەموو مانگێك هاوشێوەی ئەم مانگە دوابكەوێت، چونكە لە ئینفاقی فیعلیيە و حكومەتی عێراق دەبێت مووچەی 15 پارێزگاكەی دیكەی عێراق دابینبكات ئەو كات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

ئەو پەرلەمانتارە كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە وتیشی، “كێشەی هەرێم لەگەڵ بەغداد تەنها پێشێلكردنی دەستوور و یاسا نییە، كێشەی سیاسین جگەلەوەش پێشتر نەوتمان دەفرۆشت دۆخمان خراپبوو، نەوتمان رادەستی بەغداد كرد دۆخ هەر خراپتربوو”.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێم بەرزكردەوە

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share