ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە ویستبوویان زیان بە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بگەیەنن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ب، ک، ب) و (ت، ح، ص) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران کە ویستبوویان زیان بە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بگەیەنن.
ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکان دوای ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا لەشەقامەکان دەڕۆن و لەلایەن کامێرای تیژڕەوی شەقامەکانەوە سەرپێچییەکەیان تۆماردەکرێت هەوڵیان داوە زیان بەکامێراکان بگەیەن بیشکێنن، دواتر سەتڵێکی خۆڵ و خاشاکیان لەسەر یەکێک لەکامێراکانی تیژڕەوی داناوە.