راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجامی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوی هێرشەكەی سەر هەولێر بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو.
فادی شمەری، راوێژكاری سیاسیی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی هەولێر دەكەین لەلایەن ئەو لیژنەیەی بە سەرۆكایەتیی قاسم ئەعرەجی پێكهێنراوە.
وتیشی، “نامانەوێت پێش ئەنجامەكان بكەوین، لەگەڵ تەواوبوونیشیدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بۆ رای گشتی دەخەینەڕوو”.
شەوی 15 لەسەر 16ی كانونی دووەمی رابردوو هێرشێكی مووشەكی بۆسەر ماڵی پێشڕەو دزەیی بازرگان و سەرمایەداری هەولێر ئەنجامدرا و، بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیكەش برینداربوون.