نێچیرڤان بارزانی: با یادی شەهیدانی 1 ی شوبات بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى

نێچیرڤان بارزانی لە یادی رووداوەکانی 1 ی شوبات رایگەیاند، با ئەو یادە بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان.

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 24 ساڵ بەسەر هێرشە تیرۆرستییەکەی 1 ی شوباتی شاری هەولێر، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئه‌مڕۆ به‌ شكۆوه‌ يادى هه‌ڤاڵان و هاوكارانمان، شه‌هيدانى نه‌مرى 1 ی شوبات ده‌كه‌ينه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، با يادى شه‌هيدان كه‌ پۆلێك سه‌ركرده‌ و كاديرى ديار و به‌تواناى پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى ديكه‌ و خه‌ڵكى كوردستان بوون و كرانه‌ ئامانجى تاوانێكى ره‌شى تيرۆرستى، بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان.

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە، دروود بۆ ياد و گيانى شه‌هيدانى يه‌كى شوبات و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان، گيانيان شاد و ياديان هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت، سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان.

بابەتی پێشتر

رۆژێک پشوو لە بەغداد راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بەشی كوردیی رادیۆی سوید داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share