شەوی رابردوو پلەی گەرمی شارێکی باکووری کوردستان 31 پلە ژێر سفر بووە

شەوی رابردوو یەکێک لە ساردترین شەوەکانی باکووری کوردستان بووە، بەجۆرێک پلەی گەرمی شاری ئەردەخان بۆ 31 پلەی ژێر سفر دابەزیوە.

ئاژانسە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، کەش و هەوای سارد ئاستەنگی هاتوچۆ و چوونە سەر کاری بۆ هاوڵاتییانی ناوچەکانی باکوری کوردستان دروستکردووە، لە ئاگری ١٩ پلە ژێر سفر سیلیزی بووە، لە قەرس ٢١ پلە ژێر سفر و لە ئه‌رزه‌ڕۆم ١٧ پلە ژێر سفر.

سەرماکە بە جۆرێک بووە، چەند هاوڵاتییەکەی شارەکە کە چوونەتە دەرەوەی ماڵەکانیان لە بەیانی ئەمڕۆدا وتویانە برژانگ و سمێڵ و برۆیان بەستوویەتی.

 

بابەتی پێشتر

ئاوات شێخ جەناب: لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

بابەتی دواتر

هۆکارێکی دەگمەن لە پشت زیادبوونی ژمارەی پەنجەکانەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share