لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەرکردە ئارامدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “شەهید ئارام رۆڵێکی و یەکلاکەرەوەی لە پێشخستنی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا هەبوو”.
قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشکرد، “شەهید ئارام، وەکو یەکێک لە لێهاتووترین سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، رۆڵێکی گەورە و کاریگەر و یەکلاکەرەوەی لە پێشخستنی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا هەبوو.
دەشڵێت، “دڵسۆزی و خۆنەویستییەکەی، لەگەڵ رۆشبیرییە قووڵ و هەمەلایەنەکەی، کردیان بەو سیمبولەی کە تەنها بە ناوهێنانی، گوڕوتین بە یەکێتییەکان ببەخشێت”.
لە کۆتاییدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “رۆحی کاک ئارام و سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان شاد بێت، لە مێژووی نەتەوەکەماندا، ناوی کاک ئارام بە بەرزی و شکۆوە دەمێنێتەوە”.