دوای یەک رۆژ لە دەرچوونی بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی 10 ساڵ، دادگای پاکستان سزای 14 ساڵ زیندانیکردنی بۆ عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتەکە و هاوسەرەکەیدا سەپاند.
عمران خان و بوشرا بیبی هاوسەری لە دۆسیەی فرۆشتنی دیاری دەوڵەت بە 14 ساڵ زیندانیکردن سزادران.
بەهۆی ئەو دۆسیانەی بەسەریدا ساغبوونەتەوە پێشبینی دەکرێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتویی وڵاتەکە رێگری لە عمران خان بکرێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکات.