بەغداد: لەگەڵ واشنتن کار بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان دەکەین

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاند، بەغداد لەگەڵ لایەنی ئەمریکی کاردەکات بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، لەناویاندا هێرشەکانی ئەم دواییەی دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لەناو عێراقدا.

خالید یەعقوبی راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بنچینەی گفتوگۆکان دۆزینەوەی رێگەیەکە لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رێکبخەنەوە.

راوێژکارەکەی سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستا سوپای عێراق بەهێزە و پێویستی بە هیچ هێزێکی بیانی نییە لەناو خاکی وڵاتەکەیدا، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەواو بووە.

ئەوەش لە کاتێکدا، دوێنێ خولی یەکەمی گفتوگۆی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستیپێکرد بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەغداد هیوادارە ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی کەمبکرێتەوە، سودانی دووپاتی کردەوە، پابەندن بە پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە سەرووبەندنی دەستپێکی گفتوگۆکاندا.

 

 

 

بابەتی پێشتر

لە ئەنجامی هێرشێک بۆسەر کەنیسەیەکی ئیستانبوڵ کەسێک کوژرا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: تێکچوونەکانی خەو پەیوەندییان بە سەرئێشەی توندەوە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی بۆ سەرۆکی نەوەی نوێ: “پەتی درۆ زۆر کورتە” و دەستی دزەکە کەشف بوو

سەرچاوەیەك لە بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی (شاسوار عەبدولواحید) سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، رایگەیاند،…
Total
0
Share