هێزە چەکدارەکانی عێراق: هێرشەکانی ئەمریکا وەک کردەوەی دوژمنکاری تەماشادەکەین

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پارێزگاری لە ئارامی و ئاسایشی عێراق بکات، دەشڵێت، “وەك دووژمنكاری مامەڵە لەگەڵ هێرشەکانی ئەمریکا دەکەین.”

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوای لە هاوپەیمانان کرد سەروەری و ئارامی و ئاسایشی عێراق بپارێزن، چونکە تێکدانی ئارامی عێراق ساڵانێک لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان تێکدەدات.

وتەبێژەکەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان ئەوەشی وتووە، “ئەمریکا هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنەکانی یەکە سەربازییەکانی عێراق لە سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدەدات لە هەردوو ناوچەی جورف و نەسر و قائیم، ئەوەش کارێکە زیان بە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەگەیەنێت.”

لیوا یەحیا رەسوڵ جەختی لەوەشکردووەتەوە، لەكاتێكدا وەك دوژمنكاری مامەڵە لەگەڵ ئەم هێرشانە دەكەن، هەموو رێگەیەک بۆ پاراستنی گیان و شكۆی عێراقیەكان دەگرنەبەر.

باسی لەوەشکردووە، لێکتێگەیشتن لەبارەی رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و  راوێژكارەكانی لە عێراق، هەنگاوی ئەرێنی بڕیووە بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندییەكانی ئایندە، ئەم جۆرە كارانە وا تەماشادەکەین بۆ دروستكردنی رێگری و ئاستەنگ بێت لەبەردەم پەیوەندییەکانی ئایندە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share