بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، بڕیار و رێكارەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ساڵی نوێوە هەبووە و بەهای دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

لیوای 21ی پاسەوانی سنوور روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە رووداوەكانی بیارە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریكا پەیامێك لەبارەی كردنەوەی ئەژماری بانكییەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share