وەزارەتی بازرگانی ئامادەكارییەكانی بۆ دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك لە مانگی رەمەزاندا دەستپێكرد

وەزارەتی بازرگانیی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك لە مانگی رەمەزاندا دەستیپێكردووە.

دەشڵێت، “ئەو بەشەخۆراكە زیادانەی لە مانگی رەمەزاندا دابەشدەكرێن بریتین لە یەك كلیۆ نیشاستەی گەنمەشامی، یەك كیلۆ شەعریە، یەک كیلۆ ئاردی سفر، جگە لە مەعكەرۆنی كە تاوەكو ئێستا بڕەكەی دیارینەكراوە و چاوەڕوانیشدەكرێت لە مانگی رەمەزاندا زیاتر لە 10 ماددەی خۆراكی دابەشبكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “ئەو ماددە خۆراكییانە لە هەفتەی یەكەمی مانگی رەمەزاندا بەسەر بریكارەكانی خۆراكدا دابەشدەكرێن و لەو رێگایەوە دەدرێتە هاوڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. ئەو كەسەی هێرشیكردە سەر كارمەندێكی هاتوچۆ دەستگیركرا

بابەتی دواتر

دوایین زانیاریی لەبارەی رێككەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share