خستنەڕووی دۆلار راگەیەندرا؛ ئەمڕۆ دۆلار بەچەندە؟

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە، 208 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و کاشی زیاتری خستووەتەبازاڕەوە بە بڕی 27 ملیۆن دۆلار، 100 دۆلاریش هاوتای 153 هەزار و 100 دینارە.

بانکی ناوەندیی عیراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ سێشەممەی بڵاوکردەوە، 208 ملیۆن و 307 هەزار و 203 دۆلاری فرۆشتووە، 181 ملیۆن و 207 هەزار و 203 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

ئەمڕۆ بڕی کاشی دۆلار لە دوێنێ زیاترە، بانکی ناوەندی ئەمڕۆ 27 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستووەتەبازاڕەوە.

نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق لە سەروو 153 هەزار دیناردایە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share