وەزارەتی شارەوانی: بەهۆی جێبەجێكردنی پلانەكانەوە ئەمساڵ كۆبوونەوەی ئاو لە هەولێر رووینەدا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەركەوتوو بوون لە پلانی رووبەڕووبوونەوەی لافاو و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەرباری ئەوەی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هێندە بارانباریووە، بەڵام كۆبوونەوەی ئاو و لافاو دروست نەبووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو پلانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە شاری هەولێر كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگەی هەولێر و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە كاری لەسەركرا، تەواو سەركەوتوو بوو سەرباری ئەوەی دوو ڕۆژ باران بەڕێژەیەكی زۆر باری، هیچ لافاوێك ڕووینەدا و ئاوی زیادەش كۆنەبووەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمساڵ دوو هێندەی ساڵی رابردوو، باران باریوە، بەڵام توانرا ڕێگری تەواو لە لافاو و مەترسییەكانی بكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ساڵی ڕابردوو لە هەولێر نزیكەی 74.3 ملیمەتر بارانباری، ئەمساڵ رێژەكەی بۆ دوو هێندە زیاتر و بۆ نزیكەی 201.9 ملیمەتر بەرزبووەتەوە تاوەكو ئێستا، لە زستانی رابردوودا بە چەند كاتژمێر بارانبارین مەترسیی لافاو دروست دەبوو، بەڵام ئەمساڵ دوو رۆژ باران باری كە لە سەنتەری شاری هەولێر زیاتر بوو لە 50 ملم، بەڵام بەهۆی جێبەجێكردنی پلانی رووبەڕووبوونەوەی لافاوەوە هیچ جۆرە لافاوێك و كۆبوونەوەیەكی ئاو لە هەولێر ڕووینەدا و ئێستاش پلانەكە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و ئاوەڕۆی هەولێر و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكومەتەوە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو تا ئاستێكی زۆرباش كاری لەسەر دەكرێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: تا هەمواری یاسای بودجە ناردنی پارە بۆ مووچە بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

بڕیارێک سەبارەت بە دابینکردنی بڕی پێویستی هێلکە لە هەرێم درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمساڵ وشكەساڵی نابێت

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی دەڵێت، “بە ئەگەری زۆر و بەهێزەوە وەرزی دابارینی ئەمساڵ وشكەساڵی نابێت و بوونی بارانی…
Total
0
Share