کارەبای سلێمانی: ئەو تاوەرەی دوێنێ هەورەبروسکە لێیدا چاککرایەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئەو تاوەرەی دوێنێ هەورەبروسکە لێیدا چاککرایەوە و سەرجەم پێداویستییەکانیشی بە كۆڵ گواستراوەتە”.

دڵزار عەبدولڕەحمان بەرپرسی بەشی هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، “ئەمڕۆ، هۆبەی چاكسازی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی بە هاوكاری هۆبەی ئامێرەكان چارەسەری كێشەی هێڵی 132 كەی ڤی دوكان-تاسڵوجە کرا كە دوێنێ بەهۆی هەورەبروسكەوە لەکارکەوت و بەهۆیەوە تەزووی كارەبا لەو ناوچەیە بڕا”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “هەرچەند چاککردنەوەی ئەو تاوەرە كارێكی زۆر زەحمەت بوو بەڵام لەلایەن ئەندازیار و تەكنیككاران و كرێكارانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەسەركەوتووی كارەكە ئەنجامدرا”.

ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەشڵێت، “لە دوانیوەڕۆوە گواستنەوەی کارەبا لە هێڵەکەوە ئاسایی بووەتەوە و دەستخۆشی لە كارماندانی وێستگەكان دەكەین كە هاوكاری تەواومان بوون لە كوژاندنەوەی هێڵەکە و هەڵكردنەوەی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كات نەماوە.. سەرۆك فراكسیۆنەكان هەمواری یاسای هەڵبژاردن تاوتوێدەكەن

ئەمڕۆ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە، پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن تاوتوێدەكەن، پێشتر سەرۆكایەتیی پەرلەمان هۆشداری…
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: گەنجێک وەڵامی تاقیکردنەوەکانی بەدڵ نەبووە لە ماڵ دەرچووە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەب، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی، لە یەکێک لە وانەکان وەڵامەکانی بەدڵ نەبووە،…
Total
0
Share