شارەزایان رێگاكانی بەهێزكردنی بەرگریی لەش لە زستاندا دیاریدەكەن

سیستمی بەرگریی لەش رۆڵێكی گرنگی هەیە لە پارێزگاریكردن لە تەندروستیی مرۆڤ، چونكە دابەزینی پلەكانی گەرما لە زستاندا و، ڤایرۆسەكان دەشێت كاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دروستبكەن.

ئەنجلینا ڤۆدولازكایا-ی شارەزای خۆراك دەڵێت، لەكاتی بەدەستنەهێنانی بڕی پێویستی تیشكی سەروو وەنەوشەیی، پێست دەوەستێت لە بەرهەمهێنانی ڤیتامین D3، کە میتاپۆلیزمی چەوری رێکدەخات و، یارمەتیدەرە لە پاراستنی کێشی ئاسایی، هەروەها تەندروستیی پێست، قژ و نینۆکەکان زامن دەكات.

ئەو پزیشكە ژمارەیەك بەروبوومی خۆراكی دیاریكرد كە پاڵپشتیی تەندروستیی مرۆڤ و دۆخی دەروونی دەكات، تەنانەت لە وەرزە ساردەكاندا و دەڵێت، “سەوزەكان سەرچاوەی سەرەكیی ریشاڵە خۆراكییەكانن، كە بەهۆیەوە كۆلیستڕۆل لە جەستە دەردەدرێت و ئەركەكانی كۆئەندامی هەرس رێكدەخرێت. یەكێك لەو سەوزانە سپێناخ-ە. كە سەرچاوەی ڤیتامین Cیە، هەروەك بیتا كارۆتین و دژە ئۆكسانی تیایە كە هاریكاریی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری دەدات”.

دەشڵێت، “سیر تایبەتمەندیی بەهێزی دژە ڤایرۆس و دژە بەكتریای تیایە. دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتا و، سیستمی بەرگری بەهێزدەكات. هەروەها زەنجەبیل تایبەتمەندیی دژە هەوكردنی تیایە، ئاستی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت و مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان دەپارێزێت. لەگەڵ ئەوەشدا سوودبەخشە بۆ مێشك، یادگە و تەركیز باشدەكات و، رێگرە لە تووشبوون بە زەهایمەر”.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەشدەدات، بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم سەرچاوە خۆراكییە پێویستەكان بۆ باشكردنی تەندروستی و بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش لە وەرزی زستاندا زۆر پێویستە ئەو بەرهەمانە لەناو سیستمێكی خۆراكیی جۆراوجۆر و هاوسەنگدا بخورێت.

بابەتی پێشتر

خاوەن نانەواخانەکان: بەرپرسانی هەولێر رێگەنادەن کاربکەین

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share