ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رەتیدەكاتەوە لە قەزای بنەسڵاوە شەڕەتەقە روویدابێت و بەهۆیەوە كوژراو و برینداری لێكەوتبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهیچ شێوەیەك لە قەزای بنەسڵاوە شەڕەتەقە رووینەداوە و ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتەوە گوایە كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چەند كەناڵێكی میدیای وەك پیشەی هەمیشەیان بەردەوامن لە چەواشەكاری و بڵاوكردنەوەی هەوڵی ناڕاست و بێبنەما و داوادەكەین لە دەزگا میدیاییەكان پابەندی راستی و پاوەرپێكراوی كاری میدیای خۆیانبن.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: رێككەوتنی سیاسی هەیە و لایەنەكان رەزامەندن كە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت

بابەتی دواتر

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکەی 78 دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share