قائیمقامی رەواندز رایدەگەیەنێت، بەهۆی هەرەسهێنانی شاخەوە رێگای سەرەكی بێخاڵ – خەلیفان – گەلی عەلی بەگ داخراوە و تیمەكانی چاككردنەوەی رێگاوبانی سۆران لە هەوڵی پاككردنەوەی رێگاكەدان.
ئەحمەد قادر قائیمقامی رەواندز لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە كاریگەریی بارانبارینی دوو رۆژی رابردوو، بەشێكی ئەو شاخە هەرەسیهێناوە و بەهۆیەوە رێگای سەرەكی بێخاڵ – خەلیفان – گەلی علی بەگ داخراوە و ئاستەنگی هاتوچۆ لەو سنوورە دروستبووە.
داواشی لە شۆفێران كرد ئەو رێگایە بەكارنەهێنن، لە ئێستاشدا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن و چاككردنەوەی رێگاوبانی سۆران لە هەوڵدان بۆ پاككردنەوەی رێگاكە و كردنەوەی بە رووی شۆفێراندا.