وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی شوباتی داهاتووەوە گەشتی راستەوخۆی نێوان عێراق و مالیزیا دەستپێدەکات.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئامادەکاریی کراوە لە مانگی شوباتەوە گەشتە راستەوخۆکانی نێوان بەغداد و کوالالامپور دەستپێبکەنەوە.
ئاشکراشیکرد، گەشتەکانی نێوان هەردوو وڵات هەفتەی یەک جار دەبێت و لە رێگەی فڕۆکەی Dreamliner، ئەنجامدەدرێت کە بە فڕۆکەی خەونەکان ناسراوە و چەندین تایبەتمەندی ناوازەی تێدایە.