“هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ شەوی سەری ساڵی سلێمانی ئارام نەبووە”

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ پێشوازی ساڵی نوێ لە سلێمانی ئارام نەبووە”.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئیستای راگەیاند، هۆشیاری خەڵک و هێزە ئەمنییەکان رۆڵێکی باشیان هەبوو کە شەوی سەری ساڵ بەو ئارامییە تێپەڕێت، بە جۆرێک هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ ئارام نەبووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە شەوی سەری ساڵدا 15 حاڵەتی کەوتنەخوارەوە و تەنگەنەفەسی و بورانەوە هەبوو، بەڵام سەرجەمیان رووداوی سوک بوون و هیچ کارەساتێکی دڵتەزێنی تێدا نەبوو.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق:لە سبەینێوە بەکارهێنانی دۆلار لە مامەڵە ناوخۆییەکان قەدەغەیە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆنی هەژاند و مەترسی تسۆنامی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت، هاتوچۆ شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود…
Total
0
Share