لافاو مەترسی لەسەر وێستگەیەكى كارەبا لە دەربەندیخان دروستدەکات

دروستبوونی لافاو مەترسی لەسەر وێستگەى کەهرئاوى دەربەندیخان دروستدەكات و بەهەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەركرا.

ئەندازیار حەمید عەلى، بەرێوەبەرى بەرهەمهێنانى وزەى کارەباى دەربەندیخان رایگەیاند، درەنگانى شەوی رابردوو بەهۆى بارانبارینى زۆر و دروستبوونى لافاو، ئاو چووە ناو وێستگەی گۆڕینى کارەباى بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان.

وتیشى، هەر شەوی رابردوو “کارمەندەکانمان بەهاوکاری و هەماهەنگی، قایمقامی دەربەندیخان و شارەوانی دەربەندیخان و بنکەى ئاگرکوژێنەوە و بەنداو و دابەشکردنی دەربەندیخان، رێڕەوی ئاوی باراناو دوورخرایەوە لە تۆڕی وێستگەکە”.

بەڕێوەبەرەكەی كارەبا باسی لەوەشكرد، شەوی رابردوو تا کاتژمێر 6ى بەیانیى ئەمڕۆ سەرقاڵى دەرکردنى ئاوی كۆبووەوە بوون و، ئەمڕۆش قوڕولیتەکە پاکدەکەنەوە و تێستى ئامێرەکان دەکەنەوە و کاریان پێدەکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هەموو رێکارێکی کارگێڕی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەگرینەبەر

قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، “هەموو رێکارێکی کارگێڕی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە…
Total
0
Share