لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا داوای دوورخستنەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت

لە 16 ویلایەتی ئەمریکا داوا دەکرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا  لە هەڵبژاردنەکان دووربخرێتەوە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بە پشتبەستن بە داتای کۆمپانیایەکی یاسایی بڵاویکردەوە، لە 16 ویلایەتی ئەمریکا داوای یاسایی هەیە کە داوا دەکرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکان دووربخرێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئەو داوا یاساییانە باس لەوە دەکەن کە ترەمپ لە یاخی بوون و رووداوەکانی هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ لە 6ی کانوونی دووەمی 2021 بەشداربووە، بەو هۆیەوە و بە پێی هەمواری چواردەهەمی یاسای سەرۆکایەتی ئەمریکا و دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکە بێبەشدەکرێت.

پێشتر دادگای باڵای کۆلۆرادۆ، بەشداریکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە هەڵبژاردنە سەرەتاییە ناوخۆییەکاندا قەدەغە کرد بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024، دوای بڕیارەکە ستیڤن چونگ، وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی دادگای کۆلۆرادۆی بە هەڵە زانی و رایگەیاند، تانە لە بڕیارەکە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

هێرشکرایەوە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share