بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكخستنی دەنگی كورد، تەبایی و كاری پێكەوەیی ئامانجمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، گرنگیدان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان كاری لەپێشینەمانە و لەسەروو هەموو بەرژەوەندییە حزبییەكانەوەیە، یەكخستنی دەنگی كورد، تەبایی و كاری پێكەوەییش ئامانجمانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیی لە کڵاوس دیتەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگییەكان لەخزمەت بەرژەوەندییە باڵاكاندا جەختیلێكرایەوە.

لەدرێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی ناوچەكە و بەتایبەت كەركووك گفتوگۆی لەبارەوەكرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، گرنگیدان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان كاری لەپێشینەمانە و لەسەروو هەموو بەرژەوەندییە حزبییەكانەوەیە، یەكخستنی دەنگی كورد، تەبایی و كاری پێكەوەییش ئامانجمانە.

لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردی لەوادەی خۆیدا دووپاتكردەوە و وتی، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم ئەم پرۆسە دیموكراسییە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری عێراق: بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوو داواکراو لە هەڵەبجە دەستگیرکران

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشکرایکرد، هێزی دژە تیرۆری عێراق بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی توانیویانە دوو چەکداری…
Total
0
Share