پاسپۆرتی سلێمانی لە بارەی هەژماری بانکییەوە چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە

سەبارەت بە هەژماری بانکی، پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە لە کاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان چەند رێنماییەکی تایبەت جێبەجێبکەن کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەرچووە”.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، “لە کاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دەبێت چەند رێنامییەکی تایبەت بە هەژماری بانکی جێبەجێبکەن و پێویستە ئەو هەژمارەی لەگەل خۆیان دەیهێنن ناوی خاوەن کارتی لەسەر بێت، هەروەها هەر هاوڵاتییەک تەمەنی سەروو 18 ساڵ زیاتر بوو دەبێت هەژماری بانکیی تایبەت بە خۆی هەبێت”.

جەختلەوەش دەکاتەوە، “هەژماری بانکی پێویستە 91 هەزار دیناری عێراقی کەمتری تێدا نەبێت بۆ هەر مامەڵەیەکی پاسپۆرت، هاوکات دەبێت هاوڵاتی پینکۆد (پاسۆرد)ی ئەو هەژمارە بانکییەی خۆی بزانێت”.

دەشڵێت، “هەژماری بانکیی باوک یاخود دایک بۆ منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ بەکاردەهێندرێت”.

بابەتی پێشتر

فاینانشیاڵ تایمز: رێژەی مایەپوچبوونی کۆمپانیاکانی جیهان بۆ 10٪ بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

كورسییەكانی هێز و لایەنەكان لە ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share