ئەمڕۆ لە شاری بەغداد بە تۆمەتی ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە نزیک بنکەکانی دەنگدان 20 کەس دەستگیرکران.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد لە کەرخ 20 کەسیان دەستگیرکردووە کە لە نزیک بنکەکانی دەنگدان بانگەشەیان بۆ چەند کاندیدێک کردووە.
بەپێی یاسای کۆمسیۆن لە 48 کاتژمێر بەر لەدەستپێکردنی هەڵبژاردنی گشتی بانگەشە کۆتایی دێت.