ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە

ساڵانە و لەگەڵ هاتنی 10 ی کانوونی دووەم، وڵاتانی جیهان بەبۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤەوە چەندین رێورەسمی تایبەت سازدەکەن و جارێکی دیکە جەخت لەسەر بەندەکانی ناو جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ دەکەنەوە.

یادکردنەوەی ئەمساڵی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ئاسایی نییە، بەهۆی ئەوەی جیهان بە ئالنگاری گەورەدا تێدەپەڕێت لەڕووی مافەکانی مرۆڤ و دۆخی ئەمنی بە گشتیی.

مێژووی یادکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1950، ئەمەش پاش ئەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی بە بڕیاری (V423) یدا، کە داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە ئەم رۆژە بۆ مافەکانی مرۆڤ تەرخانبکەن، ئەویش لەژێر رۆشنایی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی 1948 دا.

ئامانج لە یادکردنەوەی ئەم رۆژەش رۆشناییخستنە سەر بڕگەکانی ئەو جاڕنامەیە.

 

بابەتی پێشتر

فراوانكردنی دۆستایەتی و زامنكردنی كاریگەری<br> رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرزدەنرخێنێت

بابەتی دواتر

یەک هەفتە پشوو رادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل…
Total
0
Share