بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاندرا.
ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە بۆنەی رووداوی ئاگرەکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئەمڕۆ شەممەوە سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنین.
ئاماژەی بەوەش کرد،”لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان پێکھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و چاودێریکردنی دۆخی بریندارانی رووداوەکە”.
شەوی رابردوو 8ی کانونی یەکەمی 2023 ئاگر لە باڵەخانەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە و بە هۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و 7 کەسیش بریندار بوون.