لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم لە روودانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێکهێنرا.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی شەوی رابردووی سۆران پێکهێنرا.
باس لەوەش کراوە، لیژنەکە راسپێردران کە بە زووترین کات دەستبەکار بن و لێکۆڵینەوە بکەن لە هۆکارەکانی رووداوەکە و مەرجەکانی سەلامەتی لە باڵەخانەکە، و لایەنی کەمتەرخەم دەستنیشان بکەن.
شەوی رابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە و بە هۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و 7 کەسیش بریندار بوون.