پیشەسازیی سەربازیی عێراق رایدەگەیەنێت، دروستكردنی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و دووربین و درۆن لە پلانی ساڵی داهاتوویاندایە.
مستەفا عاتی، سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق رایگەیاند، دەستەكەیان دەستیكردووە بە دروستكردنی چەكی سووكی رۆژئاوایی و رۆژهەڵاتی و دەمانچە، كە لە كارگەی گەورەی پاڵپشتیكراو لەلایەن حكومەتەوە بە تەواوی پێویستییەكانیانەوە دروستدەكرێن.
عاتی لە لێدوانێكدا وتیشی، “لە ساڵی داهاتوودا دەستدەكەن بە دروستكردنی گوللـەی هاوەن، زرێپۆش، دووربین، كامێرای هەستیاری گەرمی، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مودێلێكی نوێی زرێپۆشی شەڕ”.
سەبارەت بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیش ئەو بەرپرسە روونیكردەوە، بەكارهێنانی لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا بووەتە بابەتێكی گرنگ، تەنها لە بواری سەربازیدا نییە، بەڵكو بەكاردەهێنرێت بۆ چاودێریی هێڵەكانی كارەبا و پەیوەندییەكان و دامەزراوە نەوتییەكان و، لە كشتوكاڵیشیدا بۆ رژاندنی قڕكەرەكان، جگە لە چاودێریی سنوورەكان” دووپاتیشیكردەوە، دەستەكەیان لە هەوڵی دروستكردنی جۆرێكی نوێی ئەو فڕۆكەخانەدایە.