پەرلەمانتارێك: سودانی رەزامەندە بە پێدانی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان داوایان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردبوو بۆ پێدانی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە و دەشڵێت، “سودانی رەزامەندە، بەڵام ئەو هەنگاوە پێویستی بە چەند رێكارێك هەیە”.

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا راگەیاند، پێشتر ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان هەوڵماندا مووچە راستەوخۆ لە بەغدادەوە بنێردرێت و ئەو داوایە ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرا و لاریینەبوونی خۆی نیشاندا، بەڵام ئەو پرسە پێویستی بە داتای ورد هەیە بەشێكيشی پەیوەندیدارە بە یاسای بودجەوە.

ئاشكراشیكرد، لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كاری لە پێشینەمان هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت كە بتوانین لە ریشەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەربكەین.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

مستەفا چاوڕەش: لەنێو ریزەكانی یەكێتی بەرپرسیارێتییەكی نوێ وەردەگرم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share