بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەی باران نابارێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی گشتی كەمێك نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.
سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو و، پلەكانی گەرماش بە (1 تا 2) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بەمڕۆ، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكاندا هاتووە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراوی شار و ناوچەكانیش بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 16 پلە، سلێمانی 15، دهۆک 16، کەرکوك 17، هەڵەبجە 16، زاخۆ 17، گەرمیان 21، حاجی ئۆمەران 7 و سۆران 15 پلەى سیلیزى).