حكومەتی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی مامەڵەكردن بە دۆلار و دینارەوە دەركرد

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا سەرجەم گرێبەستە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار بە دینار دەبێت و تەنها لە چەند حاڵەتێكدا دەتوانرێت گرێبەست بە دۆلار ئەنجامبدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تێیدا هاتووە لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی وڵات و جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت كراوە و هاوكات دوورخستنەوە و گواستنەوەی 12 بەڕێوەبەری گشتیش پەسەندكرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم گرێبەستەكانی دەوڵەت لە ناوخۆ بە دیناری عێراقی دەبێت جگەلەو گرێبەست و قەرزی دەرەكی و رێككەوتنەكان كە پێشتركراون و ئەو لایەنانەی كە حەواڵەی مووچە و كرێی كارمەندانی بیانییان هەیە و ئەوەش بەپێی رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندیی عێراق دەتوانن گرێبەست و مامەڵەیان دۆلار بێت.

بابەتی پێشتر

ناتۆ بێئومێد بووە بەهۆی رێگری توركیا لە بەئەندامبوونی سوید

بابەتی دواتر

نرخی كارەبای پرۆژەكانی نیشتەجێبوون و كارگەكان كەمدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share