کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ دابارینى بارانى مام ناوەند لە ناوچەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم و بارینى نمە بارانى بچڕ بچڕ لە سەنتەرى پارێزگاکان تا کاتەکانى بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەمێکى سووک لە هەندێ ناوچە دەبێت، هەروەها بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات دەبارێت.

بڕی بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

هەولێر 2.2 ملم

شەمامک 0.7 ملم

پیرمام 7.0 ملم

سلێمانى 4.2 ملم

چەمچەماڵ 5.4 ملم

دهۆک 3.1 ملم

زاخۆ 4.8 ملم

هەڵەبجە 14.6 ملم

هەڵشۆ 22.8 ملم

خەبات 1.6 ملم

ئاکرێ 8.8 ملم

بامەرنێ 9.4 ملم

مانگیش 3.4 ملم

دەربەندیخان 22.4 ملم

مەیدان 25.6 ملم

دوکان 5.2 ملم

حاجى ئۆمەران 14.8 ملم

پێنجوێن 17.2 ملم

قەڵادزێ 12.0 ملم

باتوفە 4.0 ملم

مێرگەسوور 26.0 ملم

کەرکوک دڵۆپ دڵۆپ

خانەقین 0.1 ملم

 

بابەتی پێشتر

دیلان غەفور: ھاوسەنگیمان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوکدا پاراست

بابەتی دواتر

فەرمانبەرێک لەکاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share