بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “دەریاچەی دووەمی پارکی ئازادی لەلایەن هۆبەی پارکەکەوە پاکرایەوە”.
وەک ئامادەکارییەک بۆ گلدانەوەی ئاو لە دەریاچەکان کە لە کۆتایی وەرزی پاییز دەستپێدەکات، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “لەلایەن هۆبەی پارکی ئازادی دەستکرا بە پاککردنەوەی دەریاچەی دووەم کە دیمەنێکی جوانتر بە پارکەکە دەبەخشێت و سوودی لێ وەردەگیرێت وەک سەرچاوەی ئاودێری”.