محەمەد شیاع سودانی واژووی لەسەر داوای دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیرەکەی هاوپەیمانی پێشکەوتن نەکرد و رەتیکردەوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، محەمەد شیاع سودانی داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیری رەتکردووەتەوە و داوایکردووە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەو وەزیرانە لە دوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دێت بە بڕیارێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق.