باڵیۆزی ئەمریكا لەگەڵ حەلبوسی كۆبووەوە و وەك سەرۆك پەرلەمانی عێراق ناوی هێنا
ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، “لەگەڵ حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووینەوە، باسمان لە دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان كرد”.
ئەوە لەكاتێكدایە كە دوێنێ، جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی تانەی لێنادرێت.