نرخەكانی نەوت ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەمەش درێژەی بەو داشكاندنەی نرخ دا كە لە گەڕی پێشووەوە دەستیپێكردووە.
گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت 28 سەنت دابەزی و گەیشتە 80.90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لەكاتێكدا خامی تەكساس 31 سەنت دابەزی و گەیشتە 76.35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
هەردوو جۆرە خامەكە بە پێوانەی زیاتر لە 1.5% لە گەڕی پێشوودا دابەزین.
ئەمبارەكانی خامی ئەمریكا هەفتەی رابردوو 3.6 ملیۆن بەرمیل بەرزبووەوە و گەیشتە 421.9 ملیۆن بەرمیل، ئەمەش زۆر زیاتربوو لە پێشبینی شارەزایان لەو راپرسییەی رۆیتەرز ئەنجامیدا بەوەی زیادبوون بە بڕی 1.8 ملیۆن بەرمیل دەبێت.
بەرهەمهێنانی خامی ئەمریكی لە ئاستێكی پێوانەیدا سەقامگیربوو كە گەیشتە 13.2 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.
لە ئاسیا-ش، بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەكانی نەوت لە چین لە تشرینی یەكەمدا لە ئاستە بەرزەكەی مانگی پێشتری پاشەكشەی كرد، ئەمانەش هۆكارەكانی دابەزینی نرخی زێڕی رەشن.