بە بڕیاری وەزیری دارایی عێراق پێویستە فەرمانگەیەكی سەر بە وەزارەتەكە تا كۆتایی ئەمساڵ رۆژانی هەینی و شەممە دەوام بكەن.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی بڕیاریداوە فەرمانگەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتەكەی بەردەوامبن لە دەوامكردن لە رۆژانی هەینی و شەممە، تا كۆتایی ئەمساڵ.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوەش بە ئامانجی پەلەكردنە لە تەواوكردنی رێوشوێنەكانی پارەداركردن بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵی دارایی”.
پێشتریش وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا دەوامی فەرمانگەی بودجەی سەر بە وەزارەتەكە لە رۆژانی هەینی و شەممە تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.